له‌و دانیشتنه ئیمانییه‌دا مامۆستا ڕه‌ئووف ئیسلاحجوو «به‌رپرسی لقی كوردستان» وێڕای ئاماژه به ئامانجی پێغه‌مبه‌ران و بانگه‌وازی ئه‌وان به‌ره‌و حه‌ق و ڕاستی، ئاماده‌بووانی ڕاسپارده كرد كه له كرداردا په‌یڕه‌وی پێغه‌مبه‌ران(سه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێ) بین. ئه‌و له درێژه‌دا ئاماژه‌ی به گرینگیی ڕاوه‌ستاوی له‌و ڕێگایه‌دا كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر به‌ندایه‌تی و داوای لێبوردنكردنی به‌رده‌وام بۆ پێوانی ئه‌و ڕێبازه كرد.
له درێژه‌دا ئیدریس دوستی «جێگری كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان»، ڕاپۆڕتێكی له ده‌سكه‌وت و كاركردی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كوردستان له ساڵی ١٤٠١ ئاراسته كرد.
هه‌روه‌ها خالید ئه‌حمه‌دی «به‌رپرسی نووسینگه‌ی مه‌ریوان»، كورته‌یه‌ك له كار و چالاكییه‌كانی كه له‌و ساڵه‌دا كراون، بۆ ئاماده‌بووانی خسته ڕوو.
ئه‌و كۆڕه له كۆتاییدا به پرسیار و وه‌ڵامی سه‌باره‌ت به جه‌ماعه‌ت و كاروبار و دۆخی كۆمه‌ڵگا كۆتایی پێ هات.
جێی ئاماژه‌یه كه له ڕۆژانی كۆتایی ساڵدا، هێندێ چاوپێكه‌وتنی تر به به‌شداریی به‌رپرسانی ئیداره‌كانی لقی كوردستان، له دوو گرووپی كاری‌دا به‌ڕێوه چوون. ئه‌ندامانی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی لقی كوردستان، وێڕای ئاماده‌بوون له نووسینگه‌كانی سه‌ر به پارێزگا و ئاراسته‌كردنی دوابهراوردی كاریی لقی كوردستان له ساڵی ١٤٠١، وێڕای چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی جه‌ماعه‌ت له شاره‌كانی سه‌ر به پارێزگا، له نزیكه‌وه شاهیدی دوابهراورد و چالاكییه‌كانی ئه‌و ساڵه‌ی نووسینگه‌كان كرا.
له‌و چاوپێكه‌وتنانه، به‌رپرسانی لق و نووسینگه‌كانی كوردستان، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی له‌و چاوپێكه‌وتنانه، وتاری ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تییان ئاراسته كرد و له‌گه‌ڵ بیستنی ڕا و بۆچوونی ئاماده‌بووان، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئاراسته‌كراویان دایه‌وه. هه‌روه‌ها ڕوانگه و بۆچوونی جه‌ماعه‌ت سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كانی پێشهاتوو له ئاستی وڵات و ناوچه‌یان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر شێوازی میانه‌ڕه‌وی، چاكسازانه و پارێز له توندوتیژی جاماعهت له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان كرد.
بۆچوونه‌کان